نه‌وا به‌شێكی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) زیانێكی زۆری گیانی و ماددییان لێكه‌وتووه، به‌وهۆیه‌وه رێوشوێنی زۆر توندیان بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه گرتووه‌ته‌به‌ر، هه‌ندێك وڵات ته‌نانه‌ت قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆشیان راگه‌یاند و دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسه‌كه رێوشوێنه‌كان كه‌م كرانه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دووباره به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان دووباره رێوشوێنی توند گیرایه به‌ر. گرنگترین رێگای خۆپارێزیش به‌كارهێنانی ده‌مامكه به تایبه‌ت له‌ناو هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه و شوێنه داخراوه‌كاندا، هه‌ربۆیه له هه‌ندێك وڵات به‌كارهێنانی ده‌مامك بووه‌ته زۆره‌ملێ. - به‌لجیكا زۆرێك له دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ناتۆ له بڕۆكسل-ی پایته‌ختی به‌لجیكا-ن. له‌م وڵاته هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت به به‌كارهێنانی ده‌مامكه‌وه به 250 یورۆ سزا ده‌درێت. تا ئێستاش 72 هه‌زار و 16 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و نۆ هه‌زار و 861 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه له به‌لجیكا تۆمار كراون. - فه‌ڕه‌نسا هه‌ر له ده‌ستپێكی په‌تای كۆرۆناوه فه‌ڕه‌نسا یه‌كێك بووه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین حاڵه‌تی تیادا تۆمار كراوه. ته‌نانه‌ت له به‌شێكی شاره‌كان داوا له هاووڵاتییان ده‌كرێت له شوێنه كراوه‌كانیشدا ده‌مامك به‌كاربهێنن. هه‌ركه‌سێكیش پابه‌ندنه‌بێت به‌و یاسایه‌وه به 135 یورۆ سزا ده‌درێت. تا ئێستاش 195 هه‌زار و 633 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و 30 هه‌زار و 312 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له فه‌ڕه‌نسا تۆمار كراوه.
- ئیسپانیا له ئیسپانیا سزای به‌كارنه‌هێنانی ده‌مامك تا شه‌ش هه‌زار یورۆ ده‌ڕوات. له شوێنه داخراو و كراوه‌كاندا پێویسته هه‌ر كه‌سێك ته‌مه‌نی سه‌روو شه‌ش ساڵ بێت ده‌مامك به‌كاربهێندرێت. ئه‌و كه‌سانه‌شی پابه‌ند نه‌بن به به‌كارهێنانی ده‌مامكه‌وه به بڕی 100 یورۆ سزا ده‌درێن، به‌ڵام ئه‌م سزایه به‌گوێره‌ی شوێنه‌كان زیاد ده‌كات و به‌پێی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی نه‌به‌ستنی ده‌مامك دروستی ده‌كات بڕی سزاكه زیاد ده‌كات به‌جۆرێك تا شه‌ش هه‌زار یورۆ ده‌ڕوات. تا ئێستاش 354 هه‌زار و 530 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و 28 هه‌زار و 500 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان له ئیسپانیا تۆمار كراوه. - ئیتاڵیا ئیتاڵیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه زۆرترین زیانی ماددی و گیانی به‌ركه‌وتووه و تا ئێستا 249 هه‌زار و 204 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و 35 هه‌زار و 187 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ی تیادا تۆمار كراوه. سزای به‌كارنه‌هێنانی ده‌مامك به‌پێی ناوچه‌كانی ئیتاڵیا ده‌گۆڕێت له هه‌رێمی كامپانیا سزاكه هه‌زار دۆلاره و له هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه و شوێنه داخراوه‌كاندا به‌كارهێنانی ده‌مامك زۆره‌ملێیه. له هه‌رێمی لۆمباردیا كه زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه‌ی لێ تۆمار كراوه له مانگی نیسانه‌وه به‌كارهێنانی ده‌مامك بووه‌ته زۆره‌ملێ. سزای پابه‌ندنه‌بوون به‌م یاسایه‌ش له جاری یه‌كه‌مدا، 400 یورۆیه و له ئه‌گه‌ری دووباره‌كردنه‌وه‌یه‌دا سێ هه‌زار یورۆیه. - به‌ریتانیا له كیشوه‌ری ئه‌ورووپادا وڵاتی به‌ریتانیا زۆرترین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان و تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی تیادا تۆمار كراوه كه 308 هه‌زار و 134 حاڵه‌تی تووشبوون و 46 هه‌زار و 413 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان بووه. له شوێنه داخراوه‌كاندا به‌كارهێنانی ده‌مامك زۆره‌ملێیه و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندنه‌بێت به‌م یاسایه‌وه به بڕی 100 پاوه‌ند سزا ده‌درێت. - پورتوگال تا ئێستا 52 هه‌زار و 61 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه و هه‌زار و 740 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له پورتوگال تۆماركراون. له هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه و شوێنه داخراوه‌كاندا، به‌كارهێنانی ده‌مامك زۆره‌ملێیه، هه‌ركه‌سێكیش یاساكه پێشێل بكات به 350 یورۆ سزا ده‌درێت. - هۆڵه‌ندا به‌راورد به زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا، هۆڵه‌ندا سزایه‌كی كه‌می له‌سه‌ر به‌كارنه‌هێنانی ده‌مامك داناوه. به‌كارهێنانی ده‌مامك له هه‌موو شوێنێك زۆره‌ملێ نییه و ته‌نها له‌ناو هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌دا پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌روو 13 ساڵه ده‌مامك به‌كاربهێنن. ئه‌وانه‌یشی پابه‌ندی یاساكه نه‌بن به 95 یورۆ سزا ده‌درێن و له ئه‌گه‌ری دووباره كردنه‌وه‌دا به 350 یورۆ سزا ده‌درێن. تا ئێستاش 56 هه‌زار و 982 حاڵه‌تی تووشبوون و شه‌ش هه‌زار و 153 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له هۆڵه‌ندا تۆمار كراون. - ئه‌ڵمانیا له ئه‌ڵمانیا 215 هه‌زار و 210 حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و نۆ هه‌زار و 252 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆمار كراون و به‌كارهێنانی ده‌مامك له شوێنه داخراوه‌كان و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌دا زۆره‌ملێیه. هه‌ركه‌سێكیش پابه‌ندنه‌بێت به بڕی 150 یورۆ سزا ده‌درێت. - یۆنان له ده‌ستپێكی په‌تاكه‌وه ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌راورد به وڵاتانی دیكه كه‌متر بوو، به‌ڵام له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا ژماره‌كان هه‌ڵكشانیان به‌خۆوه‌بینی و ئه‌مه‌یش وای له حكوومه‌تی یۆنان كرد رێوشوێنه‌كان توند بكاته‌وه. له‌ئێستادا به‌كارهێنانی ده‌مامك له ته‌واوی شوێنه داخراوه‌كان و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌دا زۆره‌ملێیه و هه‌ركه‌سێك پابه‌ندنه‌بێت به 150 یورۆ سزا ده‌درێت. تا ئێستا پێنج هه‌زار و 123 حاڵه‌تی تووشبوون و 210 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له یۆنان تۆمار كراوه. - نه‌مسا تا 24ی ته‌مموز ته‌نها له هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه، ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستیی و ده‌رمانخانه‌كاندا به‌كارهێنانی ده‌مامك زۆره‌ملێ بوو، به‌ڵام له دوای ئه‌م به‌رواره‌وه به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ماركێت، بانك، پۆسته‌خانه و فڕنه‌كانیشدا به‌كارهێنانی ده‌مامك كرایه زۆره‌ملێ. هه‌ركه‌سێكیش پابه‌ندنه‌بێت به 50 یورۆ سزا ده‌درێت. تا ئێستا 21 هه‌زار و 696 حاڵه‌تی تووشبوون و 719 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له نه‌مسا تۆمار كراوه. - هه‌نگاریا له هه‌نگاریا له ده‌ستپێكی وه‌رزی هاوینه‌وه له بازاڕه‌كان و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌دا به‌كارهێنانی ده‌مامك بۆ كه‌سانی سه‌روو شه‌ش ساڵ كراوه‌ته زۆره‌ملێ. ئه‌و كه‌سانه‌ی پابه‌ندنه‌بن به به‌كارهێنانی ده‌مامكه‌وه پۆلیس ده‌توانێت به پێنج هه‌زار بۆ 500 هه‌زار فۆرینت سزایان بدات. ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌و وڵاته چوار هه‌زار و 597 كه‌س و ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش 600 كه‌سه. - بولگاریا هه‌رچه‌نده له بولگاریا ته‌نها له ده‌رمانخانه، نه‌خۆشخانه و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌دا به‌كارهێنانی ده‌مامك زۆره‌ملێیه، به‌ڵام له ده‌روازه‌ی چوونه ژووره‌وه‌ی زۆر شوێن داوای به‌كارهێنانی ده‌مامك له میوانه‌كان ده‌كه‌ن. له‌و شوێنانه‌ی به‌كارهێنانی ده‌مامك زۆره‌ملێیه، هه‌ركه‌س پابه‌ند نه‌بێت به بڕی 300 لێڤا (150 یۆرۆ) سزا ده‌درێت. تا ئێستاش 13 هه‌زار و 14 حاڵه‌تی تووشبوون و 435 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌و وڵاته تۆمار كراون. - وڵاتانی سكه‌نده‌ناڤیا له وڵاتانی سكه‌نده‌ناڤیا كه بریتین له سوید، نه‌رویج، دانمارك و فینلاند به‌كارهێنانی ده‌مامك زۆره‌ملێ نییه. ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك له‌و وڵاتانه حكوومه‌ت ته‌نها هۆشداری ده‌دات به هاووڵاتییان كه ده‌مامك به‌كاربهێنن. ئه‌مه له كاتێكدایه تا ئێستا 81 هه‌زار و 967 حاڵه‌تی تووشبوون و پێنج هه‌زار و 766 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان له سوید، 14 هه‌زار و 306 حاڵه‌تی تووشبوون و 617 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان له دانمارك، حه‌وت هه‌زار و 532 حاڵه‌تی تووشبوون و 331 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان له فینلاند و نۆ هه‌زار و 468 حاڵه‌تی تووشبوون و 256 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان له نه‌رویج تۆمار كراون.