نه‌وا
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ رۆژنامه‌نوس دانا مه‌نمی له شاری سلێمانی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌سه‌وه هێرشیكرایه سه‌ری، سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان داوای لێكۆڵینه‌وه له‌و هێرشه و دۆزینه‌وه‌ی هێرشبه‌ران و راده‌ستكردنیان به دادگا ده‌كات.
كاتژمێر 10:25 خوله‌كی به‌یانی دوێنێ، له‌پشت نه‌خۆشخانه‌ی فاروق نزیك شه‌قامی 60 مه‌تری شاری سلێمانی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر رۆژنامه‌نوس دانا مه‌نمی، پاشان له نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش چاره‌سه‌ری بۆكراوه.
سه‌نته‌ری میترۆ له راگه‌یه‌نراوێكدا وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و هێرشه داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی جدیش ده‌كات له‌و هێرشه و دۆزینه‌وه‌ی هێرشبه‌ران و راده‌ستكردنیان به دادگا.
هه‌روه‌ها سه‌نته‌ری میترۆ جه‌ختده‌كاته‌وه، له رێگه‌ی ده‌زگا به‌رپرسه‌كانه‌وه به‌دواداچوون بۆ كه‌یسه‌كه ده‌كات.