نه‌وا
مه‌یاده نه‌جاڕ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت "بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكاته‌وه و هه‌ردوولا گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن و ته‌نها واژۆكردنی ماوه".
مه‌یاده نه‌جاڕ باسى له‌وه‌كردوه، ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری رونه‌دات بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه 11ی ئه‌م مانگه شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكاته‌وه به‌مه‌به‌ستی رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، گفتوگۆكان له دوا قۆناغی رێككه‌وتندان و رێككه‌وتن له‌سه‌ر زۆرینه‌ی پرسه‌كان كراوه ته‌نها واژۆكردنی ماوه، زانیاری ئه‌وه‌شی نییه هه‌ر سێشه‌ممه یاخود چوارشه‌ممه رێككه‌وتنه‌كه واژۆ ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه هه‌ردوولا رێككه‌وتون.
له‌باره‌ی ماوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ش، مه‌یاده نه‌جاڕ ئه‌وه‌ى به ماڵپه‌ڕى ناس كورد وتوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له عیراق بودجه‌یه‌كی ساڵانه نییه و ماوه‌ی بودجه‌ش دیارنییه و مانگانه بودجه بۆ پارێزگاكان ته‌رخانده‌كرێت، بۆیه ئه‌وه‌یان دیارنییه چۆن ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه رێككه‌وتنه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا و هاووڵاتیان بێت.