هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌ستیپێكرد

09/08/2020

نه‌وا
پارێزگاری سلێمانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کردوە بە ئامادەبوونی نوێنەری دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و وەبەرهێنان بۆ دەستکردن بە هەنگاوە یاساییەکانی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران دەوڵەت.
راگەیاندنی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد تایبەت بە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەرانی دەوڵەت بە هەماهەنگی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و وەبەرهێنان.
ئەوەش هاتوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری پێویست لەبارەی دەستبەکاربوون لە دیاریکردنی ڕێکارە یاسایی و هونەری و ئەندازەییەکان دران بە "مەبەستی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە نیشتیمانیە گرنگە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group