نه‌وا
ده‌سته‌ى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانیى عیراق ئاشكرایكرد، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕى 3.2 پله به پێوه‌رى رێخته‌ر له پارێزگاى سلێمانى رویداوه.
ده‌سته‌ى گشتى كه‌شناسى له به‌یاننامه‌یه‌كدا ورده‌كاری زیاتری باسكردوه و رایگه‌یاند، كاتژمێر 12 و 50 خوله‌كى دره‌نگانی شه‌وی رابردو، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له قه‌زاى سه‌یدسادقى سه‌ربه پارێزگاى سلێمانی داوه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، گوڕى بومه‌له‌رزه‌كه 3.2 پله بوه به پێوه‌رى رێخته‌ر و شه‌ش كیلۆمه‌تر له باكورى خۆرئاواى قه‌زاكه دوربوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه هه‌ستى پێنه‌كراوه.
ده‌سته‌كه داواشى له هاووڵاتیان كردوه، هه‌میشه هۆشیاربن و دوربكه‌ونه‌وه له بڵاوكردنه‌وه‌ى پڕوپاگه‌نده‌ى ناڕاست و پابه‌ندبن به رێنماییه‌كانى تایبه‌ت به بومه‌له‌رزه، كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانییه‌وه ده‌رده‌كرێن.