نهوا
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 22 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 3 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 32 نەخۆش داخڵی نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا بوون و 22 تووشبووش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە: هاتووە 146 تووشبوو لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە و لەو ژمارەیە 32 تووشبوو لە چاودێری چڕن و هاوكات لە 24 كاتژمێری ڕابردوو 3 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.