نه‌وا
عامر فائیز ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت "دۆسێی ده‌ركردنى هێزه بیانییه‌كان له عیراق له سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ واشنتۆن بونى ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه بو ئه‌وا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه روبه‌ڕوى لێپرسینه‌وه ده‌بێته‌وه".
بڕیاره 20ی ئه‌م مانگه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتۆن له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆببێته‌وه و له‌وباره‌یه‌شه‌وه عامر فائیز له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى لهوهكردوه، سه‌رۆك وه‌زیران و شاندی یاوه‌رى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى خولى یه‌كه‌مى دانوستانه‌كانى نێوان هه‌ردوولا ده‌كه‌ن، چه‌ندین دۆسێی گرنگى سه‌ربازى و ئه‌منى و ئابورى و ته‌ندروستى و سیاسى هه‌ن، كه پێویسته له هه‌ر گفتوگۆیه‌كی نێوان هه‌ردوولادا باس بكرێن.
ئه‌وه‌شى رونكردوه‌ته‌وه، دۆسێی ده‌ركردنى هێزه بیانییه‌كان به گشتى و ئه‌مریكییه‌كان به‌تایبه‌تى له عیراق و میكانیزمی ده‌رچونیان، له سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ واشنتۆن وه‌ك جێبه‌جێكردنى بڕیارى په‌رله‌مان باس ده‌كرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه روبه‌ڕوى لێپرسینه‌وه ده‌بێته‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ده‌رچونى ئه‌مریكا به‌هه‌موو هێزه‌كانییه‌وه له عیراق له ماوه‌یه‌كى نزیكدا رونادات، چونكه له‌ئێستادا ئه‌مریكییه‌كان نایه‌وێت عیراق جێبهێڵن، له هه‌مانكاتدا عیراقییه‌كان پێشوازى له هیچ هێزێكى بیانى ناكه‌ن ئه‌مریكى یاخود توركى یا هه‌ر هێزێك بێت و پێویسته بڕۆن، چونكه وڵات پێویستى پێیان نییه.