نهوا
دەستەی ئەنجومەنی فشار بۆ داکۆکیکردن لە مافی موچەخۆران و چین و توێژە جیاوازەکان رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی کەرتی پەروەردە و تەندروستی لە هەرێمی کوردستان بەقۆناغ تایبەت دەکرێن و دۆخی خەڵكیش بەرەو خراپبون دەچێت، هاوڵاتیان پێویست دەکات ناڕەزایی دەربڕن و رێگری لەو هەنگاوە بکەن.
دەستەی ئەنجومەنی فشار بۆ داکۆکیکردن لە مافی موچەخۆران و چین و توێژە جیاوازەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا باسیان لەوەکرد، لە چەند رۆژی داهاتودا نوێنەرانی سەرجەم گروپ و دەستەکانی ناڕەزایی کۆدەبنەوە بۆ دانانی میکانیزمی دەربڕینی ناڕەزاییەکان لە هەمو پارێزگاکانی هەرێم، چونکە "دۆخی خەڵک و موچەخۆران لەوپەڕی خراپیدایە".
لەوەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی بەشداریکردن لەو گردبونەوەیەی بڕیارەی رۆژی چوارشهممه بەڕێوەبچێت، نوێنەرانی دەستەی ئەنجومەنی فشار ئاماژەیان بەوەکرد، ئەوان بانگەوازیان بۆ هیچ جۆرە خۆپیشاندانێک نەکردوە و هاوڵاتیان ئازادن لەوەی بەشداری دەکەن یان نا، بەڵام باوەڕیانوایە دەبێت ئەگەر خۆپیشاندان بکرێت "بگۆڕدرێت بۆ مانگرتن هاوشێوەی خەڵکی لوبنان تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان".
باسیان لهوهشكرد، دەبێت خۆپیشاندانەکان لەکات و شوێنی گرنگ و کاریگەردا ئەنجام بدرێن و لە ئێستادا ئەوان بانگەوازیان بۆ خۆپیشاندان نەکردوە.
ئهمهش له كاتێكدایه به دهستپێشخهری سهرۆكی جوڵانهوهی نهوهی نوێ بڕیاره رۆژی چوارشهممه خۆپیشاندان و گردبوونهوهی ناڕهزایهتی دژی خراپی دۆخی دارایی و گوزهرانی هاوڵاتیان بهڕێوهبچێت.