نه‌وا
دوای ئەوەی عوسمان كانی كوردەیی، پەرلەمانتاری كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند: لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە هێرشی كراوەتەوە سەرو پاسەوانێكی و چەند مامۆستاییەكی ئایینی دەستگیركراون كە ئەمڕۆ چوارشەممە، ویستویانە لە مزگەوتی سەواف-ی هەولێر گردبونەوەیەك ئەنجام بدەن بۆ داواكردنی كردنەوەی مزگەوتەكان بۆ نوێژ‌و وتاری هەینی، بەڵام ئەوقافی هەولێر دەڵێت: "ئەو نمایشەی عوسمان كانی كوردەیی، تەنیا بۆ مەبەستی سیاسی و خۆدەرخستنە."
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"ده‌رباره‌ی ئه‌و نمایشه‌ی ئه‌مڕۆی عوسمان كانی كورده‌یی كه كادیرێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و خۆده‌رخستنه و یاریكردنه به‌هه‌ستی خه‌ڵك، ئه‌گه‌ر راست ده‌كات بۆ خۆهه‌ڵكێشان و خۆده‌رخستنی نییه، هه‌ركات داوابكات راسته‌وخۆ ده‌توانێ وه‌زیره‌كان و به‌رپرسه‌كان ببینێ، بەهۆی ئەوەی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه، تاوەکو له‌وێ را و سه‌رنج و پێشنیاره‌كان بخاته‌ڕو و پێشكه‌شی بكات."
ئەوەشی خستۆتەڕو"ناوبراو چه‌ند كادرێكی كۆمه‌ڵی كۆكردوەته‌وه به‌ناوی ئه‌وه‌ی كه وتاری هه‌ینی رێگاپێدراو بێت، باشه ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده نابه‌رپرس بێت ره‌چاوی بارودۆخی هاوڵاتییان نه‌كات كه رۆژانه ته‌نها له شاری هه‌ولێرو شاره‌كانی كوردستان چه‌ندین كه‌س ده‌بنه قوربانی ئه‌و په‌تا كوشنده‌یه، ئایا مه‌لا عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مان ته‌حه‌مولی به‌رپرسیاریه‌تی رۆحیی خه‌ڵك ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر ئاماده‌یه ئه‌وه بكات، با ئیمزابكات و من وه‌ك بەڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێر به ژوری ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ولێر دەڵێم رێگه به وتاری هه‌یینی بدرێت."
ئاماژەی بەوەشداوە كە "مه‌لا عوسمان بۆی نییه له جیاتی مامۆستایانی ئایینی و نوێژخوێنان قسه‌بكات. بۆی هه‌یه ته‌نها به‌ناوی خۆی و حیزبایه‌تی ته‌سكی خۆی قسه‌بكات، كه ئایین و سیاسه‌تی تێكه‌ڵ كردوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرا ئه‌وانه بێن له بارودۆخێكی وا سه‌ختدا له هه‌مو رویێكه‌وه دوچاری خه‌ڵكی كوردسان بوەته‌وه، بێن مشورێك بخۆن و خه‌مخۆرانه ده‌ركه‌ون بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م بارودۆخه نه‌خوازراوه، كه‌چی پێچه‌وانه دێن زیاتر هاوڵاتییان لەڕوی ده‌رونییه‌وه ئه‌زیه‌ت ده‌ده‌ن و مه‌به‌ستیانه زیاتر سه‌ر له هاوڵاتیان بشێوێنن و ئیستغلالی بكه‌ن بۆ مه‌رامی خۆیان."