نه‌وا
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت سایلۆكانی هه‌ڵگرتنی گه‌نمی لوبنانیش كه له نزیك كۆگای نیتراتی ئه‌مۆنیۆم بوون ته‌قیونه‌ته‌وه و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێن، ته‌نها به‌شی چوار مانگ گه‌نم و ئاردیان ماوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز به‌رپرسانی لوبنان ئاشكرایان كردووه، به‌و گه‌نمه‌شه‌وه كه پێشتر كڕیویانه‌و هێشتا نه‌گه‌یشتوه‌ته ده‌ستیان، ته‌نها به‌شی چوار مانگ گه‌نم و ئاردیان هه‌یه.
رونیشیان كردۆته‌وه، له ئێستادا 30 هه‌زار ته‌ن گه‌نمان هه‌یه و بڕیاره له دوو هه‌فته‌ی داهاتووشدا 110 هه‌زار ته‌ن گه‌نمیشیان له‌ده‌ره‌وه پێبگات.
ئه‌و وڵاتانه‌ی پشت به هاورده‌ی گه‌نم ده‌به‌ستن به‌گشتی له چه‌ند شوێنێك گه‌نمه‌كه هه‌ڵده‌گرن، به‌ڵام به‌رپرسانی لوبنانی ئه‌و كاره‌یان نه‌كردووه‌و سه‌رجه‌م گه‌نمه‌كه‌یان له كۆگاكانی به‌نده‌ری به‌یروت هه‌ڵگرتبوو، كه هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگای نیتراتی ئه‌مۆنیۆم زۆرینه‌ی ئه‌و گه‌نمه له‌ناوچوو.
لوبنان ماوه‌یه‌كه گیرۆده‌ی قه‌یرانی دارایی و له دژی ئه‌و دۆخه‌ش چه‌ند مانگێكه به‌ره‌وڕووی خۆپیشاندان بووه‌ته‌وه و دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروتیش خۆپیشاندان له‌و وڵاته ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه و له ژێر فشاری خۆپیشانده‌راندا حكومه‌ت ده‌ستیله‌كاركێشاوه‌ته‌وه.