نه‌وا
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانیه‌كه‌ی رایگه‌یاند، پێویسته ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له لوبنان رابگیرێت.
كۆشكی ئێلیزێ بڵاویكرده‌وه، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران ئه‌نجام داوه.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه، ماكرۆن به هاوتا ئێرانیه‌كه‌ی وتووه، كه پێویسته هه‌موو جۆره ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له كاروباری ناوخۆی لوبنان رابگیرێت.
داواشی كردوه، هه‌موو وڵاتان پشتیوانی له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی لوبنان بكه‌ن.
دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت كه بووه هۆی كوژرانی نزیكه‌ی 200 كه‌س و بریندارانبوونی هه‌زارانی تر، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی لوبنانی كرد و رایگه‌یاند، هه‌وڵ ده‌دات رێككه‌وتنێكی سیاسی له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی لوبنان بێنێته ئاراوه.
وتیشی، له سه‌ره‌تای ئه‌یلولدا جارێكی تر سه‌ردانی لوبنان ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.
ره‌خنه‌گرانی ئێران باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌و وڵاته له رێگه‌ی حزبوڵای لوبنانه‌وه ده‌ست له كاروباری ئه‌و وڵاته وه‌رده‌دات.