ناوی یه‌كه‌مه‌كانی 12 ی ئاماده‌یی بڵاوكرایه‌وه‌

12/08/2020

نه‌وا
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 12 ی ئاماده‌یی بڵاوكرده‌وه‌ و ناوی یه‌كه‌مه‌كانیشی راگه‌یاند و سه‌رۆكی حكومه‌تیش پیرۆزبایی لێكردن.
له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ له‌ دۆخێكی سه‌ختدا به‌ هۆی لێكه‌وته‌كانی كۆرۆنا خوێندن ته‌واو كرا و به‌ هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك توانرا پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ په‌كی نه‌كه‌وێت.
هاوكات حكومه‌تی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه‌"ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/8/12 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی جیاوە، پیرۆزبایی لە یازدە قوتابی یەکەمی قۆناغی 12ی ئامادەیی (زانستی-وێژەیی - پیشەیی- ئیسلامی) بۆ ساڵی 2019-2020 لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە یەک بە یەکی یەکەمەکان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن کە توانیویانە سەرەڕای دۆخی سەختی ئابوری و ئەو دۆخەی نەخوازراوەی بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هاتوەتە ئاراوە، بەڵام ئەو سەرکەوتنە گەورەیەیان بەدەستهێناوە و بە پلەی یەکەم دەرچون.

بەپێی راگەیەندراوەكە ئەمەی خوارەوە لیستی یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێمی کوردستانە:

1- ڤانیا شێركۆ حەسەن فه‌ره‌ج – هه‌ڵه‌بجه‌ - زانستی – كۆی گشتی نمره‌: 700 تێكڕا: 100
2- له‌نیا فه‌لاح حه‌سه‌ن مه‌حموود – هه‌ڵه‌بجه‌ - زانستی - كۆی گشتی نمره‌: 700 تێكڕا: 100
3- حه‌سه‌ن ئامانج بورهان محه‌مه‌ره‌شید - هه‌ولێر – زانستی - كۆی گشتی نمره‌: 700 تێكڕا: 100
4- ده‌ریا سلێمان عه‌لی تاهیر – دهۆك – زانستی - كۆی گشتی نمره‌: 700 تێكڕا: 100
5- سارا به‌ردخان محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر – وێژه‌یی - كۆی گشتی نمره‌: 690 تێكڕا: 98.57
6- ده‌رباز ئیسماعیل حوسێن عه‌لی – سلێمانی – وێژه‌یی - كۆی گشتی نمره‌: 690 تێكڕا: 98.57
7- مینا زاهیر مسته‌فا خه‌لیل – سلێمانی – خوێندنی ئیسلامی - كۆی گشتی نمره‌: 874 تێكڕا: 97.11
8- حه‌سیبه‌ جه‌مال عومه‌ر ره‌مه‌زان – هه‌ولێر – ئاماده‌یی پیشه‌یی كشتوكاڵ - كۆی گشتی نمره‌: 827 تێكڕا: 91.89
9- زه‌ینه‌ب عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د سه‌عید – سلێمانی - ئاماده‌یی پیشه‌یی گه‌شتوگوزار - كۆی گشتی نمره‌: 760 تێكڕا: 95
10- میر ره‌حیم كه‌ریم حه‌مه‌ ساڵح – سلێمانی - ئاماده‌یی پیشه‌سازی - كۆی گشتی نمره‌: 750 تێكڕا: 93.75
11- له‌نجه‌ هیدایه‌ت عه‌بدولره‌حمان عوسمان – سلێمانی - ئاماده‌یی بازرگانی - كۆی گشتی نمره‌: 629 تێكڕا: 89.86

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group