نه‌وا
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، رێگای چاره‌سه‌ر له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، دیالۆگ و دانوستانه.
ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان له وتارێكیدا رایگه‌یاند "رێگای چاره‌سه‌ر له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، دیالۆگ و دانوستانه. ئه‌گه‌ر به هۆشیاریی و عاقڵمه‌ندیی مامه‌ڵه بكرێت، ئه‌وا ده‌توانرێت رێگاچاره‌یه‌ك كه مافی هه‌مووان بپارێزێت و له‌سه‌ر بنه‌مای براوه-براوه بێت، بدۆزرێته‌وه".
وتیشی "(گرژییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست) پێویسته هیچ كه‌سێك ته‌ماشای خۆی له ئاوێنه‌ی زه‌به‌لاحدا نه‌كات. به‌ڕوونی و ئاشكرا ده‌یڵێم، پێویسته به دوای خۆ نواندنه‌وه نه‌بن".
هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری توركیا هۆشداری ده‌دات به یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ده‌ڵێت "پێویسته یه‌كێتیی ئه‌وروپا له حكومه‌تی یۆنان بپرسێت كه وڵاتێكی ئه‌ندامێتی، ئایا به‌پێی یاساكانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌رپرسیارێتیی له‌باره‌ی پاراستنی مافی كه‌مایه‌تییه‌كان به‌جێده‌گه‌یه‌نێت یان نا؟".