نه‌وا
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە (باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه) ناسنامەی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌یی ئاشکرا کرد، کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیەکەی توركیا لە 11ی ئابی ئه‌مسال لەگەڵ بەرپرسە سەربازیەکانی عێراق لەسیدەکان شەهید بوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه بڵاویکردەوە، له رۆژی 11ی ئابی 2020، عه‌گیك گارزان ناوی ته‌واوی موراد كاڵكۆ، كه یه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانی هه‌رێمی خواكورك و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجامدا، به‌ڵام له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانیه‌كه‌ی توركیا كه هێزه‌كانی عێراقی به‌ئامانج گرت شه‌هیدبوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، عه‌گیك گارزان له ساڵی 1975 له شاری قه‌رس له‌دایكبوه، له ساڵی 1993 له هه‌رێمی خه‌رزان به‌شداری له ریزه‌كانی گه‌ریلادا كردوه، له رۆژی به‌شداریكردنیه‌وه تا رۆژی شه‌هیدبونی، خاوه‌نی خۆڕاگریه‌كی بێ‌وچان بو، په‌روه‌رده‌ی پراكتیكی سه‌ره‌تایی گه‌ریلایه‌تی له خه‌رزان ته‌واو كرد و دواتریش 18 ساڵ له زاگرۆس گه‌ریلایه‌تی كرد، پاشانیش روی له‌بۆتان كرد.