نەوا
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، نەخۆشخانەکانی حکومی چارەسەری کۆرۆنا دەکەن و تا ئێستا کەمتر لە سەدا 1%ی نەخۆشانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان خەوێندراون.
له راگهیهندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم بڵاویکردۆتهوه، "تا ئێستا کەمتر لە 1%ی نەخۆشەکان لە نەخۆشخانە ئەهلیەکان خەوێندراون ئەویش تەنها بۆ چاودێری چڕی هەناسەدان".
ئهمهش لهكاتێكدایه پێشتر وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم نرخەکانی خزمەتگوزاری چارەسەری نەخۆشخانی کۆرۆنای لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان راگەیاندبوو، كه بهپێی ئەوانەی لەژێر چاودێری چڕی هەناسەدان بە ئامێری Ventilator دا دەبن، بۆ هەر شەوێک بڕی ملیۆنێک 500 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت و ئەو نەخۆشخانەی لە قاوشی نەخۆشخانەکان بەبێ ئۆکسجین دەمێننەوە، بڕی 500 هەزار دینار بۆ هەر شەوێک لێیان وەردەگیرێت، ئەو نەخۆشانەشی لە قاوشدا دەبن و پێویستیان بە ئۆکجسینە بڕی 700 هەزار دینار بۆ هەر شەوێک لێیان وەردەگیرێت.
ئەوەشی خستەڕو، ئەو نەخۆشخانەی لە ژێر چاودێری چڕدا دەبن بە ئامێری CPAP بۆ هەر شەوێک ملیۆنێک و 200 هەزار دیناریان لێوەردەگرێت، ئەو نەخۆشانەشی لەژێر چاودێری چڕ بە ئامێری BIPAP دەبن بڕی ملیۆنێک و 300 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت.