نه‌وا
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌ى رابردودا سێ هه‌زار و 918 توشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆماركراون، 101 كه‌سیش گیانیانله‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری هه‌فته‌یه‌كی كۆرۆنای له‌هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، له 7 تا 14ی ئه‌م مانگه، 22 هه‌زار و 738 پشكنین ئه‌نجامدراون "10066 له هه‌ولێر، 5424 له سلێمانى، 7015 له دهۆك و 233 له هه‌ڵه‌بجه".
رونیشكراوه‌ته‌وه، له‌و پشكنینانه 3918 توشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆماركراون "2343 له هه‌ولێر، 837 له سلێمانى، 625 له دهۆك و 113 له هه‌ڵه‌بجه".
هه‌ر به‌پێى بڵاوكراوه‌كه، له‌و ماوه‌یه‌شدا 101 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه "65 كه‌س له هه‌ولێر، 29 كه‌س له سلێمانى، 3 كه‌س له دهۆك و 4 كه‌س له هه‌ڵه‌بجه".
به‌پێى دوایین ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان، تائێستا ژماره‌ى توشبوانى ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتوه‌ته 20 هه‌زار و دوو كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش 11 هه‌زار و 28 یان چاكبونه‌ته‌وه و 712 توشبوش گیانیانله‌ده‌ستداوه.