نه‌وا
كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق هۆشداریی ده‌دات له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆركردنی چالاكوانانی مه‌ده‌نی.
ئه‌و هۆشدارییه دوای ئه‌وه دێت، كه رۆژی هه‌ینی، ئوسامه خه‌فاجی چالاكوانی خۆپیشاندانه‌كان له شوێنی كاره‌كه‌ی له شاری به‌سڕه باشوری عیراق له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه كوژرا.
له‌وباره‌یه‌وه كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌خت له هۆشدارییه‌كانی پێشویان ده‌كه‌نه‌وه له‌باره‌ی دیارده‌ی تیرۆركردنی چالاكوانانی مه‌ده‌نی و ئه‌وه‌شی گه‌ڕانووه‌ته‌وه بۆ لاوازی ده‌زگای هه‌واڵگریی و كه‌می زانیاریی ئه‌منی.
هه‌روه‌ها تیشكخراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاشكرانه‌كردنی ئه‌وانه‌ی له تیرۆركردنه‌كانی پێشودا تێوه‌گلاون، هانی چه‌ته‌كانی داوه ده‌ست به دوباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی تاوانه‌كانیان بكه‌ن.
كۆمیسیۆنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردوه ئه‌و پرسه حكومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیی پابه‌ندبون به پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان به گشتیی و چالاكوانانی مه‌ده‌نی به تایبه‌تی.
له‌وه‌ته‌ی خۆپیشاندانه‌كان له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوه‌وه سه‌ریانهه‌ڵداوه و تائێستا به‌ردوامه، ده‌یان چالاكوانی مه‌ده‌نی تیرۆر‌كراون.