نه‌وا
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى روسیا ئاشكرایكرد، ده‌ستیانه به وه‌به‌رهێنانى یه‌كه‌م ڤاكسینى دژه ڤایرۆسى كۆرۆنا له جیهاندا كردوه.
هه‌فته‌ی رابردو سه‌ركه‌وتنی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه له‌لایه‌ن ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیاوه راگه‌یه‌ندراو ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى ئه‌و وڵاته ئاشكرایكرد، یه‌كه‌م ڤاكسینى دژى ڤایرۆسى كۆرۆنا كه ناوى "سپوتنیك V"یه و له‌لایه‌ن كۆمپانیا "گامالیا"ى نیشتمانى بۆ زانستى ژینگه و بایه‌لۆجى به‌رهه‌مهێنراوه، ده‌ستكراوه به به‌رهه‌مهێنانى.
به‌پێى پلانه‌كان، ڤاكسینه‌كه به دوو قۆناغ به‌كارده‌هێنرێت، قۆناغى یه‌كه‌م كه‌سه‌كه‌ى پێ ده‌كوترێت و قۆناغى كوتانى دووه‌میش دواى سێ هه‌فته ده‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌ركه‌س بیه‌وێت ده‌توانێت وه‌ریبگرێت و به خۆویستى ده‌بێت.
به‌پێى به‌یاننامه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى روسیا، ڤاكسینه‌كه به‌رگرى دژى ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ دروست ده‌كات و له تاقیكردنه‌وه قه‌ره‌وێڵه‌ییه‌كاندا سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و قۆناغه‌ی پێیگه‌یشتون، به‌ڵام ڤاكسینه روسییه‌كه له‌سه‌رئاستى جیهان گومانێكى زۆرى دروستكردوه.