ھەرێم و بەغدا دەست بە گفتوگۆكان دەكەنەوە

15/08/2020

نه‌وا

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، بەمزووانە ھەردوو حكوومەتی ھەرێم و بەغدا دەست بە گفتوگۆكان دەكەنەوە، چونكە ھیچ بەربەستێكی قورس لە بەردەمیان نییە بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتن.

بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی رایگه‌یاندووه‌، "دەستپێخەرییەكمان كردووە، كە ھەردوو حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و عێراق بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستان دەست پێبكەنەوە، چونكە چەند گفتوگۆ دوابكەوێت، زیانی بۆ خەڵكی كوردستان دەبێت".

وتیشی: "داوامان كردووە بەپیر داوەكەمان بێن و دەست بە گفتوگۆ بكەن، چاوەڕێش دەكەین بەم زووانە گفتوگۆكان دەست پێبكەنەوە، چونكە بەربەستێكی قورس نییە، كە نەگەنە رێككەوتن، بۆیە گفتوگۆكان دەست پێدەكەنەوە بۆ ئەوەی ھەردوولا بگەنە رێككەوتن".

به‌ وته‌ی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، "بە ھۆی پشووی پەرلەمان و تووشبوونی ژمارەیەكی زۆری پەرلەمانتار و فەرمانبەرانی پەرلەمانی عێراق بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، تا 1/9 ناتوانین دەست بە كۆبوونەوەكان بكەینەوە، بە تایبەت لەبارەی كێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group