نه‌وا
فه‌ره‌نسا ریكۆردێكی نوێی ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆمارده‌كات و به‌گوێره‌ی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی گشتییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ڵكشان له ژماره‌ی رۆژانه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبون له وڵاته‌كه‌دا به‌رده‌وامه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له 24 كاتژمێری رابردودا به تۆماركردنی 13 هه‌زار و 215 حاڵه‌تی نوێی توشبون به په‌تاكه، كۆی گشتی حاڵه‌ته‌كانی توشبون بۆ 428 هه‌زار و 696 حاڵه‌ت به‌رزبوه‌ته‌وه و ئه‌و ژماره‌یه‌ش له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه‌وه تائێستا به‌رزترین ژماره‌ی رۆژانه‌یه.
هاوكات 123 توشبوی دیكه‌ی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بۆ 31 هه‌زار و 249 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه.