نه‌وا
ژماره‌ی ئه‌و تووشبوانه‌ی كۆرۆنا كه له 24 كاتژمێری رابردوودا چاكبوونه‌وه زیاتره له ژماره‌ی تووشبوانی نوێ و رێژه‌ی گشتیی چاكبوونه‌وه‌ش گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ی 80%.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و 438 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون.
راشیگه‌یاندووه، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا چوار هه‌زار و 52 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 64 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تائێستا 319 هه‌زار و 35 كه‌س له عیراق تووشی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه 253 هه‌زار و 591 كه‌س واته رێژه‌ی 79.5%ی تووشبووان نه‌خۆشیه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه و هه‌شت هه‌زار و 555 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.