لە خۆرئاوای هەولێر مەترسیدارترین چەكداری داعش دەستگیركرا

23/09/2020 عێراق

نەوا
سوپای عیراق، دەستگیركردنی بەرپرسی شانە نوستوەكانی داعشی لە سنوری قەزای مەخمور لە خۆرئاوای هەولێر راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوێكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق، لە بەردەوامی هەوڵەكانی دەزگای هەواڵگریی بۆ راوەدونانی تیرۆریستانی داعش، هێزێكی سەربە هەواڵگریی سەربازی لە فیرقەی 14 و هێزێكی فەوجی هەواڵگریی، هەروەها هێزێكی فەوجی دوو لە لیوای 51ی پیادە، یەكێك لە مەترسیدارترین تیرۆریستەكانی داعشیان لە ناحیەی قەراج سەربە قەزای مەخموور دەستگیركردوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو تیرۆریستەی دەستگیركراوە، بەرپرسی شانە نوستوەكانی داعش بوە لە سنوری قەزای مەخمور.
هەروەها ئەوەش رونكراوەتەوە، كوڕێكی چەكدارەكەی داعش، لە میانی ئۆپەراسیۆنەكانی كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكاندا كوژراوە و برایەكیشی بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستییەوە سزای 25 ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندراوە.
تیرۆریستە دەستگیركراوەكە یەكێك بوە لەو تیرۆریستانەی بەپێی مادەی چواری تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواكراو بوە و فەرمانی دەستگیركردنیشی بۆ دەركرابو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group