سەرۆكی فراكسیۆنێكی پەرلەمان: كابینەكەی كازمی حكومەتی قەرزە نەك چاكسازی

26/09/2020 عێراق

نەوا
محەمەد خالیدی سەرۆكی فراكسیۆنی "بیارق الخیر" لە پەرلەمانی عیراق داوا دەكات بەهۆی بەردەوامی دواكەوتنی موچەی فەرمانبەرانەوە لێپرسینەوە لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بكرێت.
بەهۆی ئەو قەیرانە ئابوری و داراییەی جیهانی گرتوەتەوە، عیراقیش وەك هەر وڵاتێكی دیكە زیانی بەركەوتوە و كاریگەرییەكانی دەركەوتوە بەتایبەت لەسەر كابینەی نوێی حكومەت، هەربۆیە محەمەد خالیدی پەرلەمانتاری عیراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە، سەرەڕای بونی پشتگیریی نێودەوڵەتی و سیاسی، بەڵام مستەفا كازمی ماوەی چوار مانگە سەرۆك وەزیرانە و هیچ دەستكەوتێكی نەبوە و دنیابینییەكی ئابوریی نییە، هەروەها موچەی فەرمانبەران، كە مانگانە سێ‌ ملیار دۆلارە، كێشەی هەیە.
ئاماژەی بەوەشداوە، زۆرینەی ئەو قەرزانەی دەكرێن، بۆ موچەی فەرمانبەران رەزامەندییان لەسەر دراوە، حكومەتی ئێستاش، حكومەتی قەرزە نەك حكومەتی چاكسازی و سەرچاوەكانی تری دارایی.
سەرۆكی فراكسیۆنی "بیارق الخیر" هێمای بۆ ئەوەشكردوە، پێویستە لێپرسیرنەوە لە حكومەت بكرێت دوای 100 رۆژ لە دەستبەكاربونی، هەروەها ئەركی ئەخلاقیی پەرلەمان ئەوەیە لێپرسینەوە لە حكومەت بكات بەهۆی دواكەوتنی موچەوە ئەگەر بۆ یەك رۆژیش بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group