بەشی كوردیی زانكۆی راپەڕین داخرا

26/09/2020

نەوا
سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین بڕیاری داوە بەشی كوردی لە كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتیی زانكۆكە دابخات، ئەنجومەنی بەشەكەش لەو بڕیارە نیگەرانە.
ئەنجومەنی بەشی زمانی كوردی لە كۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتیی زانكۆی راپەڕین یاداشتێكی بڵاوكردوەتەوە و ئاشكرایكردوە، لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕینەوە و بەبیانوی نەبونی هەلی كار، دەست بۆ داخستنی بەشی زمانی كوردی بردراوە، لەكاتێكدا نەبونی هەلی كار، دەرچوانی سەرجەم بەشەكانی گرتوەتەوە و تەنها بەشی كوردی نییە.
ئەنجومەنی بەشی زمانی كوردیی زانكۆكە راشیگەیاندوە، بەناوی هەڵپەساردنەوە، ماوەی سێ ساڵە هیچ خوێندكارێك بۆ بەشەكەیان نەنێردراوە، لەكاتێكدا خواستێكی زۆری لەسەرە، بۆیە نیگەرانن لە بڕیاری داخستنی بەشەكەیان و بڕیاری هەڵپەساردن و داخستنی بەشەكەش بەبێ وەرگرتنی را و سەرنجی ئەوان دراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group