نهوا
لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان 47 وڵات لە دژی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بهیاننامهیهكیان بڵاوكردهوه.
نوێنەری ئەڵمانیا لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان، بەیاننامەکەی خوێندەوە و تیایدا وێڕای ئیدانەکردنی ئێران، پشتیوانی ئەو 47 وڵاتەشی بۆ بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ لەو راگەیاند.
لەبەیاننامەکەدا ئاماژە بە ئەشکەنجە، سەرکوتی ئازادیەکان، زۆری ژمارەی لەسێدارەدان و بەڕێچوونی دادگاکان بە شێوەی نادادپەروەرانە لە ئێران کراوە و داواشیان لە حکومەتی تاران کردووە، رێگە بە لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ بدات لە بارەی سەرکوتی خۆپیشاندانەکانی ساڵی رابردوو.
نوێنەری ئێران لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان ناوەرۆکی بەیاننامەکەی رەتکردۆتەوە و بە هەڵبەستراو و بێ بنەما ناوی بردوە.