نه‌وا
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڵاویكردۆته‌وه، بەبڕیاری شۆڕش ئیسماعیل، بڕیاری رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه ژمیریاریه‌كانی یه‌كه‌ی 70 و 80ی دراوە و یه‌كه‌ی هاوبه‌شی ژمێریاری بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كان خراوەتە سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
راگەیاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڵاویکردەوە، بەبڕیاری شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه ژمیریاریه‌كانی یه‌كه‌ی 70 و 80ی دراوە و یه‌كه‌ی هاوبه‌شی ژمێریاری بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كان خراوەتە سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لە ئێستادا هاوتای هێزه هاوبه‌شه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌ت، ته‌واوی موچه‌و بودجه‌ی هه‌ردو یه‌كه‌كانی 70 و 80 له‌رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ژمێركاری بودجه‌و به‌رنامه‌كان ( ژمێریاری سه‌ربازی) له‌ژێر وردبینی فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی بۆ كراوه له مادده‌ی 3 ناو یاسای ژماره 19 ی ساڵی 2007ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
به جێبه‌جێكردنی ئەو بڕیارەش بەگوێرەی مادده 10ی یاسای چاكسازی، فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ میلاكاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه‌و ژمێركاری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، له‌ژێر رۆشناییی فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه وردبینی و پێداچونه‌وه به‌خزمه‌تی سه‌ربازی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سه‌ر به‌و یه‌كانه ده‌كرێت، هه‌روه‌ك دۆسیه‌ی كه‌سی بۆ ته‌واوی هێزه‌كان به‌هه‌مو پێدوایستییه یاساییه‌كانه‌وه دروستده‌كرێت.