نهوا
سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا دان بە بڕوانامەی دەرچووانی ساڵەکانی 2014 و 2015ـی زانکۆکانی سنووری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بنێت.
بڕیارەکەی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران رۆژی یەکشەممە 27-9-2020 دەرچووە و واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی بەسەرەوەیە و ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کراو و تیادا هاتووه رازین لهسهر داننان به بڕوانامهی خوێندكارانی زانكۆكانی سنوری ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم كه تا ساڵی 2014-2015 وهرگیراون، بهمهبهستی راستاندن بۆ بڕوانامهكانیان.
لە بڕیارەکەدا هاتووە، ئەو خوێندکارانەی لە دوای ساڵەکانی 2015 دەرچوون، پێویستە وەزارەتی خوێندنی باڵا لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق خوێندنەوە بۆ ئەو بابەتە بکەن بۆ دۆزینەوەی "چارەسەرێکی گونجاو".
ئهم نوسراوهی سهرۆكایهتی دیوانی ئهنجومهنی وهزیران له وهڵامی نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ژمارە 7664 بووە و تایبەت بە دانپێدانان و چارەسەرکردنی پرسی زانکۆکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بووە. لە نووسراوەکەدا وەزارەتی خوێندنی باڵا پێشنیازی کردبوو بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، ئەو خوێندکارانەی تاوەکو ساڵی خوێندنی 2014-2015 لەو زانکۆیانە وەرگیراون دان بە بڕوانامەکانیان بنرێت و راستاندنیان بۆ بکرێت.