پەرلەمانتارێك پێدانی 385 هەزار رەگەزنامە بە كوردی پارچەكانی دیكە رەتدەكاتەوە

29/09/2020

نەوا
بەهمەن عەبدوڵڵا ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت "ئەوەی باسدەكرێت گوایە هەرێمی كوردستان رەگەزنامەی عیراقی داوە بە 385 هەزار كوردی ئێران و سوریا و توركیا، دورە لە راستییەوە".
بەهمەن عەبدوڵڵا بە ئاژانسی فەرمی عیراقی وتوە، ئەو قسانەی باس لەوەدەكەن هەرێمی كورستان رەگەزنامەی عیراقی داوە بە 385 هەزار كوردی توركیا، سوریا و ئێران دورە لەراستییەوە، چونكە دەسەڵاتی پێدانی رەگەزنامە بەپێی دەستوری عیراقی تەنها بۆ حكومەتی فیدراڵی لە بەغدا دەگەڕێتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان دەسەڵاتی پێدانی رەگەزنامەی نییە بە هیچ هاووڵاتییەك لە هەرێمی كوردستان و دەرەوەی، ئەو زانیاریانە هەڵبەستراون و ئەو ژمارانەی لەوبارەیەوە بڵاودەكرێنەوە ناڕاستن.
پێشتر وابڵاوكرایەوە، كە گوایە هەرێمی كوردستان رەگەزنامەی عیراقی داوە بە 385 هەزار كوردی پارچەكانی توركیا، سوریا و ئێران.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group