نه‌وا
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هۆشداریدایه ئێران و رایگه‌یاند، هێشتا بژارده‌ی ده‌ستپێشخه‌ری له ئه‌نجامدانی هێرش سه‌ربازی بژارده‌یه‌كی به‌رده‌ستیانه.
بنیامین ناتانویاهوو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له وتارێكدا به بۆنه‌ی ساڵیادی كوژرانی ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له ساڵی 1973 رایگه‌یاند، دور نییه وڵاته‌كه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری بكات و هێرشبكاته سه‌ر ئێران.
جه‌ختیشی كردۆه‌وه، به‌رده‌وام ئه‌و بژارده‌یه له سه‌ر مێز و هه‌ر كات بیانه‌وێت به‌كاریده‌هێنن.
ئیسرائیل به‌رنامه ئه‌تۆمی و موشه‌كیه‌كانی ئێران و پاڵپشتیه‌كانی تاران له گروپه چه‌كداره‌كانی ناوچه‌كه به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی ده‌زانێت و به‌رده‌وام راایگه‌یاندووه، كه بۆ بێكاریگه‌ركردنی ئه‌و مه‌ترسیانه هه‌رچیان له‌ده‌ست بێت ده‌یكه‌ن.
ساڵی رابردووش ناتانیاهوو له كاتی وه‌رگرتنی ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی ئێف 35 ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو، كه ئه‌و فڕۆكانه ده‌توانن ئامانجه‌كانیان له هه‌ر شوێنێك بێت بپێكن.