كاتی دەستپێكردنی شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا لە عیراق دیاریكرا

01/10/2020 عێراق

نەوا
شانەی قەیرانەكانی پەرلەمانی عیراق هۆشداری دەدات لە شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بریاردەری شانەكەش دەڵێت: ئەگەر ژمارەكان زۆر زیاد بكەن لەوانەیە قەدەغەی گشتی هاتوچۆ بسەپێنرێتەوە.
بەپێی داتاكانی وەزارەتی تەندروستیی عیراق، ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا گەیشتوەتە 362 هەزار و 281 كەس و لەو ژمارەیەش 9 هەزار و 181 توشبو گیانیانلەدەستداوە و 292 هەزار و 197شیان چاكبونەتەوە.
سەبارەت بە بارودۆخی پەتاكە لە عیراق، جەواد موسەوی بڕیاردەری شانەی قەیرانەکان لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاندوە، ئەگەری هەیە لە مانگەكانی تشرینی یەكەم و دووەم شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا لە عیراق سەرهەڵبدات، بەهۆی ئەوەشەوە زیادبونێكی ئاشكرا لە ژمارەی توشبوان دەبینین و لەوانەیە توشبوانی رۆژانە بگەنە 10 بۆ 20 هەزار، ئەوەش ژمارەیەكی گەورەیە.
هێمای بۆ ئەوەشكرد، پێشوازی لە وەزیری تەندروستی و كارمەندانی پێشكەوتو كراوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئامادەكاریە پێشوەختەكان بۆ شەپۆلی دووەم، ئەگەر ژمارەكە بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیكرد و وەزارەتی تەندروستی توانای بەسەریدا نەشكایەوە، ئەوا ئەگەری هەیە قەدەغەی گشتی هاتوچۆ بگەڕێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group