سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەكان نمەباران دەبارێت

01/10/2020

نەوا
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی 48 كاتژمێری كەشوهەوای راگەیاند، بۆ ئەمڕٍۆ ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، پلەی گەرما لە هەولێر 36، سلێمانی 34، دهۆك 32 و لە كەركوكیش 38 پلەی سیلیزی دەبێت.
بۆ سبەینێ هەینی، كەشناسی پێشبینی دەكات، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردا بێت و لە هەندێك ناوچەی شاخاوی نمەباران دەبارێت، پلەكانی گەرماش بەگشتی لەو ئاستانەدا دەمێننەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group