په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی هێرشەكەی سەر هەولێر هەڵوێستی راگەیاند

01/10/2020

 

نه‌وا
لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەكان لەپەڕلەمانی كوردستان ئیدانەی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ده‌كات و داوای لێكۆڵینەوەی جدی له‌لایەنە پەیوەندیدارەكانی ھەرێم دەكات و ده‌ڵێت: "ئەو دەستە ڕەشەش ئاشكرا بكەن، كە لەپشتییەوە بووە".

 لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەكان لەپەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراویكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، شەوی ڕابردوو ھێرشێكی ترسنۆكانە لەدوورەوەو لەڕێگەی مووشەكی لەرزۆكەوە كرایەسەر ھەولێرو خۆشبەختانە ھیچ زیانێكی گیانیی لێنەكەوتەوە. 
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئێمە لەلیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەكان لەپەرلەمانی كوردستان، لەكاتێكدا ئیدانەی ئەو ھەوڵە نەزۆك و ترسنۆكانە دەكەین، ھاوكات داوا لەوەزارەتی ناوخۆو ئەنجوومەنی ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ھەرێم دەكەین لێكۆڵینەوەی جدی بكەن لەسەر ھێرشەكەو ئەو دەستە ڕەشەش ئاشكرا بكەن كە لەپشتییەوە بووە.

دەقی بەیاننامەكەیە:
شەوی ڕابردوو ھێرشێكی ترسنۆكانە لەدوورەوەو لەڕێگەی مووشەكی لەرزۆكەوە كرایەسەر ھەولێرو خۆشبەختانە ھیچ زیانێكی گیانیی لێنەكەوتەوە، ئێمە لەلیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەكان لەپەرلەمانی كوردستان، لەكاتێكدا ئیدانەی ئەو ھەوڵە نەزۆك و ترسنۆكانە دەكەین، ھاوكات داوا لەوەزارەتی ناوخۆو ئەنجوومەنی ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ھەرێم دەكەین لێكۆڵینەوەی جدی بكەن لەسەر ھێرشەكەو ئەو دەستە ڕەشەش ئاشكرا بكەن كە لەپشتییەوە بووە.
لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەكان لەپەرلەمانی كوردستان
2020/10/1

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group