بانكی ناوەندیی عیراق: نرخی دۆلار جێگیرە و یەدەگی پارەی بیانی زۆرباشە

18/10/2020 عێراق

نەوا
بانكی ناوەندیی عیراق تەئكیددەكاتەوە، نرخی دۆلار بەرانبەر دینار جێگیرە و نەگۆڕاوە، یەدەگی دراوی بیانیش زۆرباشە.
بانكی ناوەندی لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، ئەو لێدوانانەی لەماوەی رابردودا بڵاوكرانەوە تایبەت بە دابەزینی نرخی دیناری عیراقی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی، تەنها بۆچونی ئەو كەسەیە، كە وتویەتی و هەڵوێستی فەرمی بانكی ناوەندی نییە.
جەختیشدەكاتەوە، چەند لێدوان و پڕوپاگەندەیەك لەلایەن دەڵاڵ و نێوەندگیرەكانەوە بڵاوكراونەتەوە و ئەوەش بەشێوەیەكی كاتی كاریگەری لەسەر نرخ دروستكرد.
بانكی ناوەندی هێمای بۆ ئەوەشكردوە، نرخی خەرجكردن جێگیرە و نەگۆڕاوە و سیاسەتی نەختینە ئاشكراو روونە، هەروەك یەدەگی دراوی بیانی بەپێی هەموو ئاماژە نێودەوڵەتییەكان زۆرباشە، بەشێوەیەك كە دەتوانین قەیرانی دارایی وڵاتی پێدا تێپەڕدەبێت، تێپەڕێنین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group