نه‌وا
سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل موساد رایگه‌یاند، لێكنزیكبوونه‌وه و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی عه‌ره‌بی په‌یامێكی روونه بۆ هێڵی شه‌ڕانگێزی به رێبه‌رایه‌تی ئێران.
یوسی كۆهێن سه‌رۆكی موساد له چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاند، رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمارات و به‌حره‌ین بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان په‌یامێكی روونه كه ئه‌و وڵاتانه له سه‌ر ئاراسته‌یه‌كی راست هه‌نگاو ده‌نێن و ئه‌مه‌ش په‌یامێكه بۆ ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی كه له سه‌ر هێڵی شه‌ڕانگێزی به ئاراسته‌یه‌كی هه‌ڵه ده‌جوڵێنه‌وه.
وتیشی، پێویسته سعودیه‌ش هه‌نگاوه راسته‌كه بنێت و هاوشێوه‌ی ئیمارات و به‌حره‌ین په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاته‌وه و چیتر چاوه‌ڕێی فه‌له‌ستینیه‌كان نه‌بێت.
باسی له‌وه‌شكرد، كه پێی وایه ئه‌گه‌ر محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێ‌نشین پادشای سعودیه بوایه، ریاز په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌ڤیڤ ئاسایی ده‌كرده‌وه.
له‌ماوه‌ی رابردوودا میدیاكای ئیسرائیل چه‌ندین هه‌واڵ و راپۆرتیان له باره‌ی سه‌ردانی نهێنی به‌رپرسی موساد بۆ سعودیه و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان بڵاوكردبوه‌وه.