عیراق.. زیاتر له‌ چوار هه‌زار حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا راگه‌یه‌نرا

19/10/2020 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا چوار هه‌زار و 44 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 63 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ زۆرترینیان كه‌ 16 حاڵه‌تن له‌ سلێمانی تۆمار كراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ سێ هه‌زار و 55 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌.
تائێستا 430 هه‌زار و 678 حاڵه‌تی توشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عیراق تۆمار كراون و له‌و ژماره‌یه‌ 84.4% چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ده‌ هه‌زار و 317 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group