نه‌وا
وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی یاسا پێی وایه هه‌ندێك ده‌ستی ده‌ره‌كی ده‌یانه‌وێت رووداوی سوتاندنی باره‌گای پارتی له به‌غدا بۆ مه‌رامی نانه‌وه‌ی ئاژاوه بقۆزنه‌وه، بۆیه داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌و رووداوه ده‌كات.
به‌ها نوری وته‌بێژی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، كه پێویسته حكومه‌ت ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له رووداوی سوتاندنی باره‌گای لقی پێنجی پارتی له به‌غدا بكات.
باسی له‌وه‌شكردووه، هه‌ندێك ده‌ستی ده‌ره‌كی ده‌یانه‌وێت ئه‌و رووداوه وه‌ك ئامرازێك بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه و پشێوی له نێوان رۆڵه‌كانی گه‌لی عیراق بقۆزنه‌وه.
رۆژی شه‌ممه ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر كه خۆیان وه‌ك لایه‌نگری حه‌شدی شه‌عبی ده‌ناساند باره‌گای پارتی له به‌غدایان سوتاند، ئه‌مه‌ش له‌به‌رامبه‌ر وته‌كانی هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی له باره‌ی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه.
دواتر زێباری له لێدوانێكدا ره‌تیكرده‌وه هیچ قسه‌یه‌كی له دژی حه‌شدی شه‌عبی كردبێت و ئه‌و هێزه به تێكۆشه‌ر ناوبرد و باسی له‌وه‌كرد، كه په‌یوه‌ندیه‌كی مێژوویی سه‌ركرده‌كانی حه‌شد و كورد پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.