قایمقامی شه‌نگال: رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

21/10/2020

نه‌وا
قایمقامی قەزای شنگال دەڵێت، دوای ئەوەی ڕێککەوتنی شنگال ئیمزا کرا ئێستا دەستیان کردووە بە نووسینی ناو بۆ پێکهێنانی هێزێکی پۆلیس بۆ شنگال.
ڕێککەوتنی شنگال لە نێوان حکوومەتی عیراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا کراوە و چەندین خاڵی ئەمنی و خزمەتگوزاری و ئیداری لەخۆی دەگرێت.
مەحما خەلیل قایمقامی قەزای شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئێستا دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی خاڵ و بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە و یەکەم هەنگاویش دروستکردنی هێزێکە بۆ ناوخۆی شنگال و پاراستی ئەو قەزایە."
وتیشی: "خاڵێکی ڕێککەوتنەکە بریتییە لە پێکهێنانی هێزیکی 2500 کەسیی پۆلیس بۆ شنگال، ئەو هێزەش لە 1500 کەسی خەڵکی کەمپەکان و 1000 کەسیش لەو کەسانەی گەڕاونەتەوە شنگال پێک دێت و دوێنی دەستیان بە نووسینی ناوەکانیان کرد و مامەڵەکانیان بەڕێوە دەبەن."
قایمقامی شنگال ئاماژەیشی دا: "هیوادارین هەموو خاڵ و بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە بکەونە واری جێبەجێکردنەوە." 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group