علێوی: پرۆژەیاسای قەرز تاوانێكە بەرانبەر گەلی عیراق دەكرێت

26/10/2020 عێراق

نەوا
كەریم علێوی ئەندامی پەرلەمانی عیراق دەڵێت "پرۆژەیاسای قەرز تاوانێكە بەرانبەر گەل و عیراقیش دەكات بە وڵاتێكی بێ‌ ئابوریی و بە درێژایی 20 ساڵ دەیخاتە نەهامەتییەوە".
حكومەتی عیراق دەیەوێت لە رێی یاساوە قەرزێكی گەورەی دەستبكەوێت بۆئەوەی پابەندبونە داراییەكانی تا كۆتایی ئەمساڵ دابین بكات و لەوبارەیەشەوە كەریم علێوی لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، یاسای قەرز، كە نێردراوەتە پەرلەمان، تاوانێكە بەرانبەر گەلی عیراق، بۆیە پێویستە پەرلەمان چاوی پێدا بخشێنێتەوە، چونكە عیراق دەكاتە وڵاتێكی بێ‌ ئابوریی.
رونیشیكردوەتەوە، ئەو قەرزەی داواكراوە، عیراق بە درێژایی 20 ساڵ روبەڕوی نەهامەتی دەكاتەوە، بۆیە پێویستە پێش ئەوەی حساباتی كۆتایی بێت بەتایبەتی ئەو پارەیەی نێردراوە بۆ هەرێمی كوردستان بەبێ‌ ئەوەی هەرێم یەك دینار رادەستبكات، پەرلەمان دەنگ بە پرۆژەیاساكە نەدات.
هەروەها كەریم علێوی جەختدەكاتەوە، ئەگەر بارودۆخ بەو شێوەیە بەردەوام بێت ئەوا لەسەر رۆڵەكانی ناوەڕاست و باشور پێویستە نەوت بۆ ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاكانیان هەناردە بكەن، چونكە سەرۆك وەزیران ئەو پەندە دەیگرێتەوە، كە دەڵێت "شازادە ئەوەی بەخشی كە نییەتی".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group