مه‌سرور بارزانی: رێگه‌ نادەین کەس زیان بە ئاسایش و ئاشتیمان بگەیەنێت

26/10/2020

نه‌وا
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە رێگە نادەن کەس زیان بە ئاسایش و ئاشتیمان بگەیەنێت.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) پۆستێكی كردووە و تیایدا رایگەیاندووە: "دەستخۆشی لە هێزەکانمان دەکەم بۆ تێکشکاندنی ئەو تۆڕەی لە چەندین کەس پێکهاتبوون و نیازی ئەنجامدانی تووندوتیژییان هەبوو لە کوردستان".
هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە روو، "ئاسایش و ئاشتیمان ئەولەوییەتی هەرە لەپێشینەمانە و ڕێگە نادەین کەس زیانی پێ بگەیەنێت".
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا بڵاویکردەوە کە هێزەکانی یٔاسایشی هەرێمی کوردستان، لە چەند رۆژی رابردوودا چەند هێرشێکی تێکدەرانەیان لە هەرێمی کوردستان پووچەڵ کردەوە و چەندین کەسیشیان دەستگیرکرد.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ ماوه‌كانی رابردوودا هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك ژماره‌یه‌ك چالاكوان و رۆژنامه‌نوسیان ده‌ستگیركرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group