وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی جوتیاران بڕیارێكی ده‌ركرد

26/10/2020
نه‌وا
وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، گرێبەست لەنێوان كارگەكانی جپسی پەتاتە و جوتیارانی پەتاتە دەكرێت بۆ كڕینەوەی بەرهەمی پەتاتە.
وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ خاوەن كارگەكانی جپسی پەتاتە و نوێنەری جوتیارانی پەتاتە كردووە، ئەوەش خراوەتەڕوو، گرێبەستێكی یاسایی لەنێوان كارگەكان و جوتیارانی پەتاتە دەكرێت بۆ ئەوەی كارگەكان بەرهەمی جوتیاران بكڕنەوە، دەشڵێت، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرپەرشتی گرێبەستەكە دەكات بۆ ئەوەی هەردوولا پابەندبن بە گرێبەستەكە.
باس لەوەشکراوە، گفتوگۆ لەسەر هاوردەكردنی جۆرەكانی بنەتۆوی پەتاتە کراوە بۆ ئەوەی جوتیاران بیچێنن و كارگەكانیش لێیان بكڕنەوە.
راشیگەیاندووە، لەسەر كاتی دانانی باجی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی پەتاتە گفتوگۆکراوە و جوتیاران كات و بڕی باجەکەیان بەلاوە پەسەند بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاردراوە بە كردنەوەی خولی راهێنان بۆ جوتیارانی پەتاتە تایبەت بە دوایین زانیاری لەسەر بەرهەمهێنانی پەتاتە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group