داوادەكرێت 3-12 بكرێتە رۆژی كەمئەندامانی كوردستان

24/11/2020

نەوا
ڕێكخراوی كەمئەندامانی كوردستان داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكات رۆژی 3-12 بكرێتە رۆژی كەمئەندامان و لەو رۆژەشدا دانیشتنێكی تایبەت ئەنجام بدات.
شاندێكی رێكخراوی كەمئەندامانی كوردستان سەردانی پەرلەمانی كرودستانی كرد و لەگەڵ فراكسیۆنە جیاوازەكان و پەرلەمانتارانی سەربەخۆ كۆبونەوە، سامان حوسێن سەرۆكی رێكخراوەكە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داوایان كردووە پەرلەمان لە رۆژی 3-12 دانیشتنێكی تایبەت بە كەمئەندامان ئەنجام بدات، كە دانیشتنەكە بۆ رێزلێنان دەبێت، هەروەها داوایان كردووە نوێنەری رێكخراوەكانی كەمئەندامان لەو دانیشتنەدا میوانداری بكرێن و ڕۆژی 3-12 بكرێتە رۆژی كەمئەندامانی كوردستان، كە بەو هۆیەوە دۆسیەی كەمئەندامان زیاتر دەچێتە پێشەوە.
سەرۆكی رێكخراوی كەمئەندامانی كوردستان دوپاتیكردەوە، فراكسیۆنەكان بەگشتی پشتیوانییان كردون، سەرۆكی پەرلەمانیش پێی راگەیاندون، كە چاوەڕێی داوای فراكسیۆنەكان دەكات بۆ دانیشتنەكە، بۆیە سامان حوسێن داوایكرد فراكسیۆنەكان زوو داوا لە سەرۆكی پەرلەمان بكەن دانیشتنەكە ئەنجام بدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group