بانكی خوێنی هەولێر پێویستی بە خوێنە

24/11/2020

نەوا
لە بانگەوازێكی بەپەلەدا بانكی خوێنی هەولێر داوا دەكات خوێنبەخشان بەزووترین كات سەردانیان بكەن بەمەبەستی خوێنبەخشین، دەڵێت، باڵانسی خوێن لە بانكەكە زۆر دابەزیوە.
لە راگەیەنراوێكدا بەرێوەبەرایەتی بانكی خوێن لەهەولێر رایگەیاندوە، بەهۆی پێویستبوونی ژمارەیەك لە توشبوانی كۆرۆنا بە خوێن، سەرەڕای نەخۆشانی تالاسیمیا و توشبوانی شێرپەنجە، بوەتە هۆی دابەزێنێكی زۆر لە باڵانسی خوێن.
بۆیە بانكی خوێنی هەولێر داوای لە خوێنبەخشان كردوە بە زوترین كات سەردانیان بكەن بۆمەبەستی بەخشینی خوێن، هەروەها داوای لە كۆمەڵە و رێكخراوەكانی خوێنبەخشین كردوە هەماهەنگیان لەگەڵدا بكەن و رۆڵی خۆیان بگێڕن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group