مه‌لا به‌ختیار: چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی ده‌كه‌م

25/11/2020

نه‌وا
مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی هەڵوێستی خۆی لەبارەی بڕیاری سڕکردنی بۆ ماوەی سێ مانگ راگەیاند و دەڵێت، چاوەڕێی هەڵوێستی ئەنجومەنی باڵای سیاسی دەكات و دواتر هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت.
مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی له‌ نوسینێكدا له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبوك رایگه‌یاندوه‌، ژمارەیەك لە هونەرمەندانی شێوەكار سەردانیان کردووە و لە بەرامبەر بڕیاری سڕکردنیدا لەلایەن حزبەکەی خۆیەوە، پشتیوانیان بۆ دەربڕیوە.
باس له‌وه‌شكردوه‌، "من نامەوێت‌ بە هیچ جۆرێك بچمە ناو ئەو بابەتەوە، ئەویش لەبەرئەوەی چاوەڕێ‌ دەكەم بزانم ئەنجومەنی باڵا سیاسی لەسەر ئەم بڕیارە، كە پێشێلكردنی پەیڕەوی ناوخۆ ‌و دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌ و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیە و كاك كۆسرەت سەرۆكیەتی، چ هەڵوێستێكیان دەبێت؟".
راشیگەیاندووە، دواتر لەبەر رۆشنایی هەڵوێستی ئەنجومەنەكە، ئەویش هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت.
مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەشکردووە، "چركەیەك لە هەستما، لە هەڵوێستما، لە مێژوومدا، لە ئێستا و لە ئاییندەشمدا، ئەم بڕیارە كاریگەری لە سەرم نەبووە".
رۆژی 21 ی ئه‌م مانگه‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ ماوه‌ی سیچ مانگ مه‌لا به‌ختیاری له‌ كاری حزبی سڕ كرد، ئه‌وه‌ش به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ كتێبه‌كه‌یدا به‌ ناوی له‌ بری بیره‌وه‌ری ره‌خنه‌ی توندی له‌ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری كۆچكردوی گۆڕان گرتبوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group