نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و 483 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون و 39 تووشبووی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26/11/2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوو هه‌زار و 483 تووشبووی نوێ له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركراون به‌و پێیه‌ش كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته 544 هه‌زار و 670 كه‌س.
هه‌ربه‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه، له‌و ماوه‌یه‌دا 39 تووشبووی دیكه له سه‌ره‌تاسه‌ری عیراق گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان بۆ 12 هه‌زار و 125 كه‌س به‌رزبۆته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و 322 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، به‌و پێیه تائێستا 474 هه‌زار و 376 تووشبوو په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه.