ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ده‌ستگیركردنی 3 كه‌سی راگه‌یاند

26/11/2020

نه‌وا
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوایی سلێمانی ڕایگه‌یاند، لە هەوڵەكانی هێزەكانیان بۆ ڕێگریكردن لەو كەسانەی، كە بەتەقەی هەڕەمەكی دەیانەوێت ئارامی هاووڵاتیان تێك بدەن، توانیویانه‌ 3 كەس دەستگیربكه‌ن.

 لە ڕاگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوایی سلێمانی بڵاویكردۆته‌وه‌، لە لایەن هێزەكانیانەوە 3 كەس بەناوەكانی (س،ف،ع ) (گ،ن،م) (چ،ش،ح) نزیك زانكۆی چەرمۆ لەچەمچەماڵ، كەتەقەی هەڕەمەكیان كردبوو لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستگیركران .
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، تۆمەتباران دانیشتوی چەمچەماڵن، لەئێستادا بەفەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە بەبڕیاری (570) ڕاگیراون، هه‌روه‌ها 2 دەمانچە و یەك كڵاشینكۆف و ئۆتۆمبێلێكی جۆری قەمەرە (ئۆپترا)ی تەقەكەرەكان دەستی بەسەردا گیراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group