ترامپ مەرجی خۆی بۆ چۆڵكردنی كۆشكی سپی راگەیاند

27/11/2020 جیهان

نەوا
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ یەكەم جار مەرجی خۆی بۆ رادەستكردنی دەسەڵات بە جۆ بایدن راگەیاند.
ترامپ بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ئەگەر ئەنجومەنی هەڵبژاردن دان بە سەركەوتنی جۆ بایدندا بنێت، ئامادەیە كۆشكی سپی چۆڵ بكات و دەسەڵاتی رادەست بكات.
لەهەمان كاتدا ترامپ جەختی لە بوونی ساختەكاری لە هەڵبژاردن كردەوە و وتی، قبوڵكردنی شكست زۆر دژوارە، چوونكە لەبەرزترین ئاستدا ساختەكاری لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا كراوە.
هەرچەندە جۆ بایدن زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێناوە، بەڵام تائێستا ترامپ ئامادە نییە دان بەو ئەنجامەدا بنێت و چەندین سكاڵای لەسەر بوونی پێشێلكاری و ساختەكاری لە پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان تۆمار كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group