نه‌وا
نرخى نه‌وتى خاو دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌بینى و یه‌ك به‌رمیل خاوى برێنت هاته خواره‌وه بۆ 47 دۆلار و 70 سه‌نت، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ترسى وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانه‌وه پێش كۆبونه‌وه‌كه‌ى رێكخراوى "ئۆپێك+".
به‌پێى راپۆرته ئابوریه‌كان له بازاڕه‌كانى مامه‌ڵه‌كردن به نه‌وتى خاوه‌وه، نرخى نه‌وت دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینى و یه‌ك به‌رمیل خاوى برێنت 55 سه‌نت واته 1.14% پاشه‌كشه‌ى كردوه و گه‌یشتوه‌ته 47 دۆلار و 70 سه‌نت.
ئه‌وه‌ش هاتوه، هه‌روه‌ها به‌رمیلێك خاوى ته‌كساسى ئه‌مریكى 59 سه‌نت واته 1.30% دابه‌زیوه و به‌رمیلێك به 44 دۆلار و 94 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، به‌رمیلێك خاوى ئۆپێكیش به‌رامبه‌ر 46 دۆلار و 66 سه‌نته.
شاره‌زایانى بوارى نه‌وت باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، هۆكارى دابه‌زینه‌كه به‌هۆى ترسى وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه‌یه پێش كۆبونه‌وه‌كه‌ى رێكخراوى "ئۆپێك+" سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى نه‌وت درێژ ده‌كه‌نه‌وه یاخودنا.