كازمی رێنمایی ناردنی بودجەی 2021ی بۆ ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران دەركرد

30/11/2020 عێراق

نەوا
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق رێنمایی دەركرد بۆئەوەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 دەستبەجێ بنێردرێتە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران تا وردبینی تێدا بكرێت.
حەیدەر مەجید وتەبێژی ئەمیندارێتییەكە لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی "سەرۆك وەزیران رێنمایی داوەتە وەزارەتەكانی دارایی و پلاندانان بۆئەوەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 دەستبەجێ بنێرنە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەنجامدانی وردبینی".
رونیشیكردەوە، بەڕێوەبەرایەتی یاسایی ئەمێندارێتیی ئەنجومەنی وەزیران وردبینی بۆ بكرێت و دواتر دانیشتنێكی نمونەیی ئەنجامبدرێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەری و ناردنی بۆ پەرلەمان لەپێناو تێپەڕاندنی بە زووترین كات.
وتەبێژی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران جەختیلەوەكردوەتەوە، حكومەت و پەرلەمانیش كۆبونەوەیەك ئەنجامدەدەن لەسەر گرنگی تێپەڕاندنی پرۆژەیاساكە بەشێوەیەكی خێرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group