نه‌وا
وه‌زاره‌تى پلاندانانى عیراق ئاشكرایكرد، تائێستا پشكى هه‌رێمى كوردستان له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021دا دیارى نه‌كراوه.
ماهر حماد جوهان بریكارى هونه‌ریى له وه‌زاره‌تى پلاندانانى عیراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، گفتوگۆكانى وه‌زاره‌تى دارایى و پلاندانان له‌سه‌ر ره‌شنوسى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 گه‌یشتوه‌ته قۆناغه‌كانى كۆتایى.
ئه‌و بریكاره سه‌باره‌ت به پشكى هه‌رێمی كوردستانیش له پرۆژه‌یاساكه‌دا وتویه‌تی "تائێستا به ده‌قێك یاخود به نوسینێكى ئاشكرا باسى پشكى هه‌رێمى كوردستان نه‌كراوه، ئه‌و شانده كوردیهى به‌منزیكانه دێنه به‌غدا، له‌گه‌ڵ حكومه‌ت له‌سه‌ر ورده‌كاریه‌كان رێكده‌كه‌ون بۆئه‌وه‌ى پشكیان له پرۆژه‌یاساكه‌دا جێگیربكرێت".