نه‌وا
یونادم یوسف كنا ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق ره‌خنه له فرۆشتنى پێشوه‌ختى نه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌گرێت و ده‌ڵێت "خواردنى سه‌روه‌ت و سامانى نه‌وه‌كانى داهاتوه".
یونادم یوسف كنا له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه، پابه‌ندبون به‌و بڕه‌ى رێكخراوى ئۆپێك بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت دیاریكردوه، كارێكى دروسته، زیادكردنى پشكى نه‌وتى عیراقیش له‌گه‌ڵ كۆت و به‌نده‌كانى په‌تاى كۆرۆنا له جیهاندا واتاى دابه‌زینى نرخى نه‌وت و زیادكردنى بڕى هه‌نارده‌ى رۆژانه، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌یه عیراق بڕى پێویست داهاتى ده‌ستبكه‌وێت له‌سه‌ر حسابى زیادكردنى بڕى هه‌نارده.
له‌و نێوه‌نده‌دا په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عیراق ده‌پرسێت: ئایا باشترین شت بۆ ئێمه ئه‌وه‌یه دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به نرخى 40 دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل بفرۆشین؟ یاخود سێ ملیۆن به‌رمیل به بڕی 30 یاخود 20 دۆلار؟، ئه‌مه په‌یوه‌ندى به حسابات و بارودۆخه‌وه هه‌یه و شاره‌زایان بابه‌تى ده‌رخسته و داواكارى هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و نابێت پێچه‌وانه‌ى بین، چونكه ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندى گشتی سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانى جیهانه نه‌ك به ته‌نها عیراق.
یونادم كنا جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه، سیاسه‌تى وه‌رگرتنى پاره‌ى پێشوه‌خت بۆ نه‌وت كارێكى نادروسته و لێكه‌وته‌ى گه‌وره‌ى ده‌بێت، چونكه سه‌روه‌ت و سامانى نه‌وه‌كانى داهاتو ده‌خۆین.